وڵاتی کەنەدا ساڵانە پێشوازی لە ملیۆنێک گەشتیار دەکات کە لە هەموو وڵاتانی جیهانەوە سەردانی شوێنە شوێنە سەرنج ڕاکێشەکانی ئەو وڵاتە دەکەن. شەقامە قەڵەباڵغەکانی شاری تۆرۆنتۆ، سروشتە دڵ ڕفێنەکانی شارۆچکەی بانف، یارییە ئاوییەکانی شاری ڤانکوڤەر وایکردووە داواکارییەکی زۆر پێشکەش بکرێت بۆ بەدەست هێنانی ڤیزای گەشتیاری وڵاتی کەنەدا. لەم بڵۆگە باسی چەند زانیاریەکی گرنگ دەکەین دەربارەی ڤیزای گەشتیاری کەنەدا و داواکارییەکانی پێشکەش کردن
تێگەشتن لە ڤیزای گەشتیاری وڵاتی کەنەدا
ڤیزای گەشتیاری کەنەدا کە پێی دەڵین ڤیزای نیشتەجێی کاتی، داواکراوە لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە ڕێککەوتنی بێبەریان لەگەڵ وڵاتی کەنەدا نیە. ئەم ڤیزایە ڕێگات پێ دەدات سەردانی کەنەدا بکەیت بە مەبەستی گەشتیاری، سەردانی کردنی هاوڕێ و خزم و ناسیار، بەژداریکردن لە کۆنفرانس یان هەر چالاکیەکی پەیوەست بە بازرگانی بۆ ماوەیەکی ئاسایی تا شەش مانگ. پێشکەش کردنی ڤیزای گەشتیاری کەنەدا بە شێوەی ئۆنلاینە و دوای دڵنیابوونەوە لە هەموو پێوەرەکانی شایستەبوون، دەتوانیت ئەکاونتی تایبەتی خۆت لەسەر سایتی سەرەکی حکومەتی کەنەدا دروست بکەیت و هەموو بەڵگەنامەکەنت بە شێوەی ئۆنلاین ئەپلۆد بکەیت.
پێوەرەکانی شایستەبوون
یەکەم: پێویستە بەڵگەنامەی گەشتکردنت هەبێت وەك پاسپۆرت.
دووەم: پێویستە تەندروستیت باش بێت.
سێیەم: پێویستە حسابی بانکت هەبێت و تەمەنی لە ٦ مانگ کەمتر نەبێت، جگە لەوەش بە بەردەوامی حسابەکەت چالاک بێت.
چوارەم: دەبێت پشتگیری کارت هەبێت و خاوەن کارەکەت نامەی پشتگیریت بۆ ئامادە بکات لە کوردستان.
پێنجەم: دەبێت بیسەلمێنیت کە باری داراییت باشەو دەتوانیت مەسروفی خۆت بکەیت بۆ گەشتەکەت لە کەنەدا.
جگە لە مەرجە سەرەکییەکانی ڤیزا، دەبێت بە هەر جۆرێک بێت دەبێت هەوڵی سەلماندنی گەڕانەوەت بدەیت لە گەشتەکەت بۆ کەنەدا. ئەمەش لە ڕێگای ئامادەکردنی هەندێک بەڵگەنامەی ئیختیارییەوە دەبێت وەک
✽ دانانی تاپۆی مولک، خانوو، بزنس لە کوردستان.
✽ دانانی گرێبەستی هاوسەرگیری.
✽ پێشکەش کردنی ڤیزای گەشتیاری بە تەنیا ئەگەر خێزانداربیت بۆ سەلماندنی هۆکاری گەڕانەوەت لە کەنەدا.
✽ نوسینی نامەی تایبەت کە تیایدا ڕوونی دەکەیتەوە بۆچی دەتەوێت سەفەر بکەیت و هۆکاری گەڕانەوەت دیاری دەکەیت.
✽ دانانی پلانی گەشتەکەت و ئاماژە پێکردن بە هەموو ئەو شوێنە گەشتیارییانەی سەردانیان دەکەیت.
✽ کۆپیەک لە حجزی هۆتێل و تیکتی فڕۆکە ( ئەگەر هەبێت ).
چەند ڕێنماییەکی گشتی لە کاتی پێشکەش کردنی ڤیزای گەشتیاری کەنەدا
✤ ڤیزای گەشتیاری کەنەدا گەرەنتی نیە، تەنها حکومەتی کەنەدا بڕیار لەسەر قبوڵ و ڕەفزی ڤیزا دەدات.
✤ ڤیزای گەشتیاری کەنەدا کاتەکەی دیاری کراو نیە بۆ وەڵام وەرگرتن، دەکرێت دوو مانگ ، سێ مانگ یان کاتێکی نادیار بخایەنێت.
✤ هەر بەڵگەنامەیەک ئامادەی دەکەیت دەبێت وەرگێڕانی بۆ کرابێت بۆ سەر زمانی ئینگلیزی و کۆپیەک لە بەڵگەنامەکە بە زمانی کوردیش لەگەڵی دادەنێرت.
✤ هەبوونی هەموو پێوەرەکانی شایستەبوون گەرەنتی گەڕاندنەوەی ڤیزا ناکات ، بۆیە زۆر جار دەکرێت هەموو داواکارییەکانت ئامادە کردبێت و ڕەفز وەربگریت.
✤ دوای وەرگرتنی ڕەفزی ڤیزا دەتوانیت ڕاستەوخۆ جارێکی تر ڤیزا پێشکەش بکەیت بەڵام دەبێت هۆکاری ڕەفزەکانت چاک بکەیتەوە.
✤ دەکرێت دوای ڕەفزی ڤیزا قبوڵ وەربگریت بۆیە بێ هیوا مەبە ئەگەر جارێک یان دووجار ڕەفزت وەرگرت.
✤ ئەگەر خێزانداریت، سەرەتا بە تەنیا ڤیزا پێشکەش بکە پاشان منداڵەکانت و هاوسەرەکەت پێشکەش بکەن چونکە پاکێجی خێزانی ڤیزای گەشتیاری زۆربەی جار دەبێتە ڕەفز.
✤زانینی زمانی ئینگلیزی زۆر گرنگە بۆ ناو فڕۆکەخانەی کەنەدا، کە لە ئێستادا وەک چاوپێکەوتنێکی بچووک ئەنجام دەدەن لەگەڵ هەر کەسێک کە دێتە ناو وڵاتی کەنەدا بە زمانی ئینگلیزی
پرسیاری لێ دەکرێت.
✤ئەگەر هەژماری بانکت نیە، ئەوا لە ئێستاوە هەژماری تایبەتی بەخۆت دروست بکە و دەبێت لە کاتی پێشکەش کردنی ڤیزای کەنەدا تەمەنی هەژمارەکەت لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
* دەبێت لە کۆتایشدا ئەوە بزانین کە داوەتنامەی هاوڕێ یان خزم ، داوەتنامەی کۆنفرانس یان لایەنێکی دیاری کراو دەتوانرێت وەک پشتگیریەکی بەهێز بەکار بێت بۆ پێشکەش کردنی .ڤیزای گەشتیاری بەڵام نابنە گەرەنتی قبوڵ بوونی ڤیزاکەت، چونکە لە کۆتاییدا بڕیار لەلایەن حکومەتی کەنەداوە دەدرێت