سەرەتا دەبێت خۆت یەکلا بکەیتەوە بە چ جۆرە ڤیزایەک دەتەوێت کۆچ بکەیت بۆ کەنەدا، ڤیزای گەشتیاری، خوێندن یاخود کار کردن.
ڕێگاکانی گەشتن بە کەنەدا لە کەسێک بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت. لە ئێستادا ڤیزای خوێندن بژاردەیەکی گونجاوە.
وڵاتی کەنەدا لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوو ژمارەیەکی بەرچاو کەمتر لە ساڵانی پێشوو پەنابەر وەردەگرێت. وە هەندێک لە پرۆگرامەکان و ڤیزای کار بۆ کارمەندی بیانی بۆ ماوەیەکی کاتی وەستاوە. لەگەڵ ئەوەش دەرگاری وڵاتی کەنەدا بە ڕووی پەنابەران دانەخراوە.
تەنها لە حاڵەتی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەتوانیت یاخود چانسێکی باشت هەیە کە هاوسەرەکەت و منداڵەکانت دوای تۆ بێن بۆ کەنەداو ڤیزا وەربگرن. تا دوو ساڵی تر خوێندنی کۆلێژی دوو ساڵی و خوێندنی هەر ئاستێکی تر ناتوانن خێزانەکانیان ببەن بۆ کەنەدا.
دەتوانیت یەکێک لەو پرۆگرامانە هەڵبژێریت کە مۆڵەتی کار کردنی دوای تەواو بوونی خوێندنیان لەگەڵە، جگە لەو پرۆگرامانەی لەم لیستەی خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە، هەر بەشێکی تر بخوێنیت دەبێت کەنەدا بەجێبێلیت دوای تەواو بوونی خوێندنەکەت و ناتوانی کار بکەیت و ئیقامە وەربگریت.
نەخێر. ڤیزای کەنەدا بە گەرەنتی لە هیچ شوێنێک بوونی نیە. زۆر لە کۆمپانیاو هەندێک کەس لە کوردستان باسی ڤیزای کەنەدا دەکەن بە گەرەنتی، ئەمە دوورە لە ڕاستیەوەو هیچ کەسێک لە کوردستان یان لە کەنەدا ناتوانێت ڤیزای کەنەدات بۆ وەرگرتێت بە گەرەنتی.
کاتەکەی دیاری کراو نیە. هەر کەسێک بڵێت ڤیزای کەنەدا لە ماوەیەکی کورت وەردەگرین یان بە زەمان ڤیزای کەنەدا لە ماوەی شەش مانگ وەردەگرین، ئەوا بزانە دوورە لەڕاستیەوە. کاتەکەی دەکرێت مانگێک بێت، شەش مانگ، یان ساڵێکی پێ بچێت ئینجا وەڵام وەربگریت بە قبوڵ یان ڕەفز.
بەڵێ دەتوانی بەڵام لە ئێستادا هەندێک مەرج دانراوە بۆ ئەم پرۆسەیە. بۆ ئەوەی بتوانیت بمێنیتەوە لە وڵاتی کەنەدا دوای خوێندنەکەت دەبێت ئەو پرۆگرامەی هەڵی دەبژێریت لەو لیستە بێت کە حکومەتی کەنەدا بڵاوی کردۆتەوە زیاتر بەشەکانی کشتوکاڵ، ئەندازیاری، ئایتی، تەندروستی دەگرێتەوە. ئەگەر یەکێک لەم بەشانە بخوێنیت ئەوا بەڵی دەتوانیت دوای خوێندنەکەت کار بکەیت و دوایش داوای ئیقامە بکەیت.
ئەگەر لە ئێستادا ئامادەنیت باشتر وایە هەندێک کات بدەیت بە خۆت و پەلە نەکەیت لە پێشکەش کردنی ڤیزای کەنەدا چونکە دەبێتە ڕەفز. یەکەم گرنگترین هەنگاو کە دەستی پێ بکەیت دروستکردنی هەژماری بانکیە. هەژماری بانکی لە یەکێک لە بانکە باوڕ پێکراوەکانی کوردستان دروست بکە. پاشان، هەوڵ بدە ئەزموونی کار پەیدا بکەیت ئەویش لە ڕێگای دۆزینەوە کارێکە. دەبێت لە وڵاتەکەی خۆت ئەزموونی کارتی پێشینەت هەبێت. زمانی ئینگلیزیش زۆر گرنگە، دەتوانیت لە ئێستاوە بەژداری خولی زمانی ئینگلیزی بکەیت.