کەنەدا کە بە یەکێک لەو وڵاتانە دادەنرێت کە تیایدا کوالیتی ژیان بەرزە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تێچووی ژیان دەکرێت زۆر گران بێت بە تایبەتی لە شارە گەورەکان، جیاوازیەکی زۆر هەیە لە گرانی و مەسروفاتی ژیان لە هەرێمێک بۆ هەرێمێکی تر. ئەگەر بیر لەوە دەکەیتەوە کە کۆچ بکەیت بۆ وڵاتی کەنەدا، تێگەشتن لە تێچوو خەرجی ژیان یەکێکە لە خاڵە هەرە گرنگەکان کە دەبێت پێش وەختە پلانی تەواوت بۆ دانابێت و خۆت یەکلا کردبێتەوە چ هەرێمێک هەلبژێریت. لەم بڵۆگەدا، ئێمە بەراوردێک دەکەین لە نێوان هەرێمەکانی کەنەدا و گونجاوترین شار هەڵدەبژێرین لە ڕووی تێچووی ژیان و خەرجییە سەرەکیەەکانی وەک خانووبەرە، گواستنەوە، خۆراک و تێچووی ژیانی دیکە. هەروەها تیشک دەخەینە سەر سوود و زیانەکانی ژیان لەم بوارانەی کە گونجاوترن بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەین کە باشترین بڕیار بدەیت دەربارەی ئەم بابەتە.
هەرێمی نیوبرینسویک
خەرجیە سەرەکیەکان
کرێی خانوو: تێکڕایی تێکڕای کرێی شوقەیەکی یەک ژووری نوستن لە شارەکانی وەک فرێدریکتۆن یان مۆنکتۆن نزیکەی ٩٠٠-١١٠٠ دۆلاری کەنەدیە لە مانگێکدا.
گواستنەوە: گواستنەوەی گشتی نرخی گونجاوە لەم هەرێمە، نرخی پاس مانگانە لە نێوان ٦٥-٨٠ دۆلاری کەنەدیە. بیمەی تایبەت بە ئۆتۆمبێل نرخەکەی کەمترە لە هەرێمەکانی تر بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان هەبێت .
خواردن و خواردنەوە: بە نزیکەیی، مەسرووفی خواردن کڕین مانگانە ٣٠٠ – ٤٠٠ دۆلاری کەنەدیە بۆ یەک کەس. دەکرێت ئەم بڕە بگۆڕێت لە کەسێک بۆ کەسێکی تر.
لایەنی ئەرێنی و نەرێنی ژیان کردن لە هەرێمی نیوبرینسویک
یەکێک لەو سودانەی کە لەم هەرێمە دەبینرێت هەرزانی مەسروفی ژیانە و جگە لەوەش ئەم هەرێمە شوێنێکی بێ دەنگ و دوور لە قەڵەباڵغیە و سروشتێکی جوانی هەیە.لایەنە نەرێنیەکانی ئەم هەرێمە ئەوەیە کە کەش و هەوایەکی یەکجار ساردی هەیە لە زستان و وەرزەکانی تری زۆر کورت خایەنن. جگە لەوەش بازاڕی کار و هەلی کار لەم هەرێمە کەمە بە بەراورد بە هەرێمەکانی تر.
هەرێمی نۆڤاسکۆشیا
خەرجیە سەرەکیەکان
کرێی خانوو: شوقەیەکی یەک ژووری نوستن لە شاری هالیفاکس لە نێوان ١١٠٠-١٤٠٠ دۆلاری کەنەدیە. کرێ لە شارە بچووکەکانی وەک ترورۆ یان کیپ بریتۆن هەرزانترە.
گواستنەوە: نرخی گواستنەوەی گشتی پاس مانگانە ٨٢ دۆلاری کەنەدیە لە شاری هالیفاکس.
خواردن و خواردنەوە: بە نزیکەیی، مەسرووفی خواردن کڕین مانگانە ٣٥٠ – ٤٥٠ دۆلاری کەنەدیە بۆ یەک کەس. دەکرێت ئەم بڕە بگۆڕێت لە کەسێک بۆ کەسێکی تر.
لایەنی ئەرێنی و نەرێنی ژیان کردن لە هەرێمی نۆڤاسکۆشیا
سوودی سەرەکی ژیان کردن لە هەرێمی نۆڤاسکۆشیا دۆزینەوەی خانوو و ئەپارتمانتی هەرزانە بە تایبەتی لە شارە بچوکەکان جگە لەوەش ژیان لەم هەرێمە واتا ڕاهاتن لەگەڵ ژیانی نزیک کەنار دەریاکان و نۆڤاسکۆشیا بەناوبانگە بە خواردنی دەریایی و دیمەنە ئاویە سەرنج ڕاکێشەکان. ئەگەر باسی زیانەکانی ژیان لەم هەرێمە بکەین دەبێت کەمی هەلی کار و کەمی هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی بکەین چونکە شارە بچووکەکان پاسیان لێ نیە و تەنها تەکسی و ئۆتۆمبێلی تایبەت بەکار دێت.
هەرێمی د
خەرجیە سەرەکیەکان
کرێی خانوو: شوقەیەکی یەک ژووری نوستن لە شاری وێنیپێگ لە نێوان ١٠٠٠-١٢٠٠ دۆلاری کەنەدیە.
گواستنەوە: نرخی گواستنەوەی گشتی پاس مانگانە ١٠٢ دۆلاری کەنەدیە لە شاری وێنیپێگ. جگە لەوەش بیمەی ئۆتۆمبێلی تایبەت کە مانگانە دەبێت بدرێت بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێل هەرزانترە لە هەرێمەکانی تر.
خواردن و خواردنەوە: بە نزیکەیی، مەسرووفی خواردن کڕین مانگانە ٣٠٠ – ٤٠٠ دۆلاری کەنەدیە بۆ یەک کەس. دەکرێت ئەم بڕە بگۆڕێت لە کەسێک بۆ کەسێکی تر.
لایەنی ئەرێنی و نەرێنی ژیان کردن لە هەرێمی مانیتۆبا
سوودی سەرەکی ژیان کردن لە هەرێمی مانیتۆبا بازاڕی کارە، کە لە گەشەسەندنێکی بەردەوام دایە و سەکتەرەکانی تەندروست و خوێندن و کشتوکاڵ. وینیپێگ دیمەنێکی هونەری و ڕۆشنبیری زیندوو پێشکەش دەکات، . .ئەمەش وایکردووە ببێتە شوێنێکی سەرنجڕاکێش بۆ ژیان بۆ گەنجانی پیشەگەر. لایەنی نەرێنی ئەم هەرێمە زستانە ساردەکانە و دووری لە شارە گەورەکان. ژینگەکەی زیاتر سروشتە و کەمتر شارستانی ڕووی لەم هەرێمە کردوە. مانیتۆبا تەواو دابڕاوە لە گەورەترین ناوەندە ئابوورییەکانی کەنەدا، کە ڕەنگە سنووردار بێت بۆ گەشەی پیشەیی لە هەندێک کەرتدا.
هەرێمی ساسکاچوان
خەرجیە سەرەکیەکان
کرێی خانوو: ساسکاتۆن و ڕیجینا شارە سەرەکییەکانن، شوقەی یەک ژووری نوستن نرخی نزیکەی ٩٥٠-١٢٠٠ دۆلاری کەنەدیە.
گواستنەوە: نرخی گواستنەوەی گشتی پاس مانگانە ٨٥-١٠٠ دۆلاری کەنەدیە. جگە لەوەش بیمەی ئۆتۆمبێلی تایبەت کە مانگانە دەبێت بدرێت بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێل هەرزانە .
خواردن و خواردنەوە: بە نزیکەیی، مەسرووفی خواردن کڕین مانگانە ٣٥٠ – ٤٠٠ دۆلاری کەنەدیە بۆ یەک کەس. دەکرێت ئەم بڕە بگۆڕێت لە کەسێک بۆ کەسێکی تر.
لایەنی ئەرێنی و نەرێنی ژیان کردن لە هەرێمی ساسکاچوان
ژیان لە ساسکاچوان چەندین سوودی هەیە، لەوانە تێچووی ژیانی گونجاو، لەگەڵ دابەزینی نرخی خانووبەرە بە بەراورد بە زۆربەی کەنەدا، هەروەها بازاڕێکی بەهێزی کار کە بەهۆی کەرتەکانی کشتوکاڵ و کانگا و وزەوە سووتەمەنی پێدەدرێت. دانیشتووان چێژ لە دیمەنە سروشتییە سەرسوڕهێنەرەکان وەردەگرن کە گونجاون بۆ چالاکییەکانی دەرەوە، و کەمترین هاتوچۆ. بەڵام پارێزگاکە تەحەددیاتی وەک زستانە سەختەکان لەگەڵ پلەی گەرمی زۆر سارد، دووربون لە شارستانی و شوێنە قەڵەباڵغەکان وای کردووە خەڵک نەتوانن بەرگەی مانەوە لەو شوێنانەی ئەم هەرێمە بگرن. کەمی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و نەبوونی هەندێک لە خزمەتگوزارییە پێشکەوتووەکان هۆکاری ترن کە پەنابەران زۆر بە شوێنێکی گونجاوی نەزانن بەتایبەتی ئەوانەی کە تازە دێن بۆ وڵاتی کەنەدا.
هەرێمی پرینس ئێدوارد ئایڵاند
خەرجیە سەرەکیەکان
کرێی خانوو: شوقەی یەک ژووری نوستن کە نرخی نزیکەی ٩٥٠-١٢٠٠ دۆلاری کانادایە.
گواستنەوە: گواستنەوەی گشتی سنووردارە، نرخی پاس مانگانە نزیکەی ٦٠-٧٠ دۆلاری کەنەدیە. زۆرێک لە دانیشتووان پشت بە ئۆتۆمبێل دەبەستن.
خواردن و خواردنەوە: بە نزیکەیی، مەسرووفی خواردن کڕین مانگانە ٣٥٠ – ٤٠٠ دۆلاری کەنەدیە بۆ یەک کەس. دەکرێت ئەم بڕە بگۆڕێت لە کەسێک بۆ کەسێکی تر.
لایەنی ئەرێنی و نەرێنی ژیان کردن لە هەرێم پرینس ئێدوارد ئایلاند
لە هەرێمی پرینس ئێدوارد ئایڵاند ژینگەیەکی بەهێزی کۆمەڵایەتی هەیە و ژیان لەم هەرێمە زۆر ئارامە، جگە لەوەش تێچووی ژیان زۆر هەرزانترە لە شوێنەکانی تر. هەلی کار زۆر کەمترە لەم شوێنە و وەک و دوورگەیەکی دابڕاوە لە بەشەکانی تری کەنەدا و گواستنەوە زۆر سنووردارە. گەشتن بە بەشی وشکانی دەکرێت زەحمەتی زۆری لەگەڵ بێت.
هەرێمی پرینس ئێدوارد ئایڵاند
خەرجیە سەرەکیەکان
کرێی خانوو: تێکڕای کرێی شوقەیەکی یەک ژووری نوستن لە سانت جۆن، پایتەختی هەرێمەکەیە، ٩٥٠-١٢٠٠ دۆلاری کەنەدیە.
گواستنەوە: گواستنەوەی گشتی لە سانت جۆن نزیکەی ٨٠ دۆلاری کەنەدیە بۆ پاسی. خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل شتێکی باو و ئاساییە و ڕێژەی بیمەی ئۆتۆمبێل تاڕادەیەک گونجاوە.
خواردن و خواردنەوە: بە نزیکەیی، مەسرووفی خواردن کڕین مانگانە ٣٥٠ – ٤٥٠ دۆلاری کەنەدیە بۆ یەک کەس. دەکرێت ئەم بڕە بگۆڕێت لە کەسێک بۆ کەسێکی تر. جگە لەوەش لەبەر دووری شوێنەکان لە یەکتریەوە خواردن کڕین تێچووی زیاتر دەبێت
لایەنی ئەرێنی و نەرێنی ژیان کردن لە هەرێمیم مانیتۆبا
لە هەرێمی نیوفلاند خانووبەرە نرخی گونجاوە بەتایبەتی لە دەرەوەی پایتەخت. ژینگەیەکی جوان و سروشتی دڵ ڕفێنی هەیە. ئەم هەرێمە زۆر گۆشەگیرەو شوێنەکان زۆر لە یەکدی دوورن، ئەمەش وادەکات گواستنەوە ئاسان نەبێت. بازاڕی هەلی کار سنووردار: ئابووری تا ڕادەیەکی زۆر پشت بە سەرچاوە سروشتییەکانی وەک ماسیگرتن و نەوت دەبەستێت، ئەمەش وایکردووە لە ڕووی هەلی کارەوە کەمتر هەمەچەشن بێت
لە هەرێمی نیوفلاند خانووبەرە نرخی گونجاوە بەتایبەتی لە دەرەوەی پایتەخت. ژینگەیەکی جوان و سروشتی دڵ ڕفێنی هەیە. ئەم هەرێمە زۆر گۆشەگیرەو شوێنەکان زۆر لە یەکدی دوورن، ئەمەش وادەکات گواستنەوە ئاسان نەبێت. بازاڕی هەلی کار سنووردار: ئابووری تا ڕادەیەکی زۆر پشت بە سەرچاوە سروشتییەکانی وەک ماسیگرتن و نەوت دەبەستێت، ئەمەش وایکردووە لە ڕووی هەلی کارەوە کەمتر هەمەچەشن بێت
هەڵبژاردنی شارێکی گونجاو بۆ ژیان لە کەنەدا دەکرێت لەبەر چەندەها هۆکار بگۆڕێت لەوانە هەلی کار، گۆڕانی کەش و هەوا، خوێندن و مەسروفاتی ژیان، بۆیە زۆر گرنگە پێش وەختە زانیاری پێویست کۆ بکەیتەوە لەسەر هەر هەرێمێک و بزانیت کامە هۆکار بۆ تۆ گرنگە. خاڵێکی گرنگ کە پێویستە بیزانین ئەوەیە بۆ وەرگرتنی ئیقامەی هەمیشەیی دوای خوێندن و کار کردن لە وڵاتی کەنەدا لە هەموو هەرێمێک کاتی وەرگرتنی وەڵام وەک یەک نیە. هەرێمە دوورەکان و کەمتر قەڵەباڵغەکان دەکرێت پرۆگرامەکانیان ئاسانتر بن بۆ پێشکەش کردنی ئیقامە و وەرگرتنی وەڵام، لەگەڵ ئەوەش دا ئەو هەرێمانە هەلی کاری کەمترینان تێدابێت.